OVERTURNED

Alleged Audio Call to Rig Elections in Iraqi Kurdistan

The Oversight Board has overturned Meta’s decision not to label a likely manipulated audio clip of two Iraqi Kurdish politicians discussing rigging parliamentary elections, less than two weeks before the highly contested polls opened.

निर्णय का प्रकार

मानक

नीतियां और विषय

विषय
‎Elections‎, ‎Manipulated media‎, ‎Misinformation‎
सामुदायिक मानक
‎Fraud and deception‎

क्षेत्र/देश

जगह
عێراق

प्लैटफ़ॉर्म

प्लैटफ़ॉर्म
Facebook

.بۆ خوێندنەوەی ئەم بەیانە بە شێوەزاری کوردی سۆرانی، تکایە لێرە کرتە بکە.

.بۆ خوێندنەوەی ئەم بەیانە بە شێوەزاری کوردی سۆرانی، تکایە لێرە کرتە بکە.

پوختە

دەستەی سەرپەرشتی بڕیارەکەی مێتایان ڕەتکردەوە و وتیان دەبوو کلیپە دەنگکییەکەیان نیشانە بکردایە کە پێدەچێت ساختە بێت و دیایدا دوو سیاستمەداری کوردستانی عێراق دوو باسی قۆرخکردنی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکان دەکەن، و دوو هەفتە پێش وادەی دەنگدانی هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکە بڵاوکرایەوە. دەستەکە داوا لە مێتا دەکات ئەو دەنگە نیشانە بکات.

دەستەکە خەمی ئەوەیەتی، سەرەڕای ئەوەی ناوەرۆکی ساختە بە فۆڕماتی جیاواز بەربڵاوتر دەبێت، سیاسەتی مێتا دەربارەی ئەو ناوەرۆکانە تەبا نیە. مێتا دەبێت وەبەرهێنانی لە تەکنەلۆژیا بۆ دەستنیشانکردن و نیشانکردنی دەنگ و ڤیدیۆی ساختە بە مەودایەکی فراوان بکات کە ئامانجی لەپێشینەی تا بەکارهێنەران ئاگاداربکرێنەوە.

وەک لەم کەیسەدا، شکستنی مێتا لەوەی خودکارانە نیشانە بخاتە سەر هەموو نوسخەکانی ئەو میدیایە، نادادپەروە و ناڕەوایە.

هەروەها، مێتا دەبێت بە زمانی خۆجێی کە پێشتر لەسەر پلاتفۆڕمەکە بەردەستە نیشانە بخاتە سەر میدیا ساختەکان. لانی کەم دەبێت، ئەمە دەبێت ببێتە بەشێک لە هەوڵەکانی مێدا بۆ ڕوونیی هەڵبژاردەکان.

دەربارەی کەیسەکە

کەمتر لە دوو هەفتە پێش هەڵبژاردە پەڕلەمانییەکەی کوردستانی عێراق، لە ئۆکتۆبەری 2024، میدیایەکی بەناوبانگی سەر بە یەکێک لە پارتە حکومڕانەکانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، گرتەیەکی دەنگیی دوو خولەکیی لەسەر پەڕەی فەیسبووکەکەیان بڵاوکردەوە. کاپشتنی پۆستەکە بە کوردیی سۆرانی نووسیبووی دەنگەکە “گفتوگۆیەکی تۆمارکراو”ـی نێوان دوو بران، بافڵ و قوباد تاڵەبانی، کە ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن (PUK) و حیزبە سەرەکییەکەی دیکەی هەرێمەکەن و دەربارەی “پلانێکی شووم” گفتوگۆ دەکەن بۆ تەزویرکردنی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2024. لە دەنگەکەدا، دوو پیاو بە ئینگلیزی قسە دەکەن (ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزیی بۆ دانراوە). یەکێکیان دەڵێت “لانی کەم 30 کورسی” بۆ یەکێتی زامنکراوە بەڵام دەبێت “ئەو 11 کورسییەش لاببەن” کە پارتی “هەمیشە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاریهێناون.” دەنگەکەی دیکە هاوڕایە، جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێت وا بکەن ئەو کورسیانەیان بە مافی خۆیان هێناوە چونکە خەڵک دەزانن- بەڵام ناتوانن بیسەلمێنن - کە یەکێتی لەلایەن بەغداد و “دراوسێکانەوە” پاڵپشتی دەکرێت. پەڕەی ئەو میدیایە نزیکەی 4,000,000 شوێنکەوتووی هەیە. پۆستەکە نزیکەی 200,000 ڤیوی هەبوو.

دوو بەکارهێنەر ڕاپرتی دەنگەکەیان دا وەک زانیاریی هەڵە، بەڵام مێتا بەبێ پێداچوونەوە ڕاپۆرتەکانی داخست. دوای ئەوەی یەکێک لەو بەکارهێنەرانە تانەی لە مێتا دا، کۆمپانیاکە بڕیارەکەی وەک خۆی هێشتەوە لەسەر نمرەی پۆلبەندی. دواتر بەکارهێنەرەکە تانەی لە دەستەی چاودێری دا.

مێتا ئەو پۆستانەی دیکەی لەسەر فەیسبووک و ئیستاگرام دەستنیشانکرد کە لە هەمان پەڕەی فەیسبووکەکەی پارتی دیموکرات وەرگیرابوون. دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ میدیایەکی هەواڵی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هاوبەشێکی متمانەپێکراو بۆ پێداچوونەوە بەوەی ڕەنگە دەنگەکە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت، مێتا هەندێک لە پۆستەکانی نیشانە کرد، بەڵام ڤیدیۆکەی نیشانە نەکرد. نیشانەی ئەو پۆستانەی هەمان دەنگیان لەسەربوو نووسرابوو: “ئەم ناوەرۆکە ڕەنگە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت تا لە ڕاستی بچێت.”

دۆزینەوە سەرەکییەکان

کاتێک دێتە سەر دەستنیشانکردنی ناوەرۆکە دروستکراوەکان بە ژیریی دەستکرد یان دەستکاریکراوەکان، مێتا بە دەستەکەی وت تەنها دەتوانێت خودکارانە وێنەی جێگیر دیاری و نیشان بکات، نەک ناوەرۆکی ڤیدیۆیی یان دەنگی. بە ڕەچاوکردنی پسپۆڕی و سەرچاوەکانی کۆمپانیاکە و بەکارهێنانی بەرفراوانی پلاتفۆڕمەکانی مێتا، دەبێت وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای دیاریکردن و نیشانکردنی ناوەرۆکە ڤیدیۆیی و دەنگییەکانیش بکات بە ئامانجی لەپێشینەی خۆی.

شکستی مێتا لە بەگەڕخستنی ئامرازی دانانی نیشانەی “زانیاریی ژیریی دەستکرد” خودکارانە بۆ هەموو جۆرەکانی میدیا نادادپەروە و ناڕەوایە. لە کەیسی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی سەرۆک بایدن، مێتا پابەندبوو کە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی دەستەکە کە بۆ میدیا دەستکاریکراوەکان، کە ستانداردەکانی دیکەی کۆمەڵگە پێشێل ناکەن، کۆمپانیاکە دەبێت نیشانە بخاتە سەر “هەموو نموونە هاوشێوەکانی ئەو میدیایە لەسەر پلاتفۆڕمەکە.” بانگەشەی مێتا لەم کەیسەدا کە خودکارانە نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەر ناوەرۆکەکە دانانێت کە دەنگەکەی لەسەرە، پێچەوانەی ئەو ڕاسپاردەیە. نیشانەکانی “زانیاریی ژیریی دەستکرد” و “مەترسیی باڵا” نیشانەی زانیاریبەخشن کە مێتا بۆ میدیای دەستکاریکراو بەکاریان دەهێنێت.

دەستەکە بڕوای وایە نیشانەی متمانەپێکراو، بە لەخۆگرتنی ئاماژەی تەکنیکی هەبوون، کە کلیپەکە بە دیجیتاڵی دروستکراوەتەوە. بەپێی سیاسەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵەی مێتا، مەرجەکانی میدیای دەستکاریکراوی تێدایە. دانانی نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەری تەبایە لەگەڵ سیاسەتەکانی مێتا و بەرپرسیارێتییەکانی دەربارەی مافی مرۆڤ. فایلە دەنگییەکە لە ماوەیەکی پڕ کێبڕکێی هەڵبژاردنی هەرێمەکەدا بڵاوکرایەوە کە مێژووی هەڵبژاردنی ناڕێکی هەیە. هەمە کاریگەریی دەنگەکە لەسەر بژاردەکانی هەڵبژاردن زیاد دەکات و زیان بە شەفافییەکی هەڵبژاردن دەگەیەنێت. دانانی نیشانەی زانیاریبەخش لەسەر ئەو ناوەرۆکە، لەجیاتی لابردنی هەموو ناوەرۆکەکان پێکەوە، مەرجەکانی پێویستی و گونجاوی پڕدەکاتەوە.

دەستەکە خەمی ئەوەیەتی نیشانەی زانیاریبەخشی مێتا بە زمانی کوردیی سۆرانی بەردەست نیە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کوردیی سۆرانی یەکێکە لە زمانە بەردەستەکانی ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک. بۆ دڵنیابوون لەوەی بەکارهێنەران لە ناوەرۆکە دەستکاریکراو یان گۆڕاوەکان ئاگاداردەکرێنەوە، بەردەستخستنی نیشانە بە زمانی خۆجێی بە ئەو زمانانەی لە ئەپەکەدا هەن، دەبێت، لانی کەم، بەشێک لە هەوڵەکانی شەفافیەتی هەڵبژاردن دروست بکات.

دەستەکە هەروەها خەمی پشتبەستنی کۆمپانیاکەیەتی بە لایەنە سێهەمییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی تەکنیکیی بۆ ئەو ناوەرۆکانەی ئەگەر هەیە دەستکاریکرابن. مێتا دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکات لە ناو دامەزراوەی خۆیدا ئەو پسپۆڕیەی هەبێت.

دەستەکە سەرنجی ئەوە دەدات کێشەی ئەم کەیسە ئەوەیە دەنگەکە ساختەیە یان نا، نەک ئەوەی لە دەنگەکەدا دەوترێت ڕاستە یان نا. بە ڕەچاوکردنی ئەوەی نیشانەکردنی دەنگەکە کە ئەگەر هەیە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت بەهەمان شێوە بەکارهێنەران لە دروستیی ناوەرۆکەکەی ئاگادار دەکاتەوە، دەستەکە پێیوایە جێبەجێکردنی سیاسەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لەسەر میدیا دەستکاریکراوەکان کافییە. سەرەڕای ئەوە، دەستەکە خەمی ئەوەیەتی مێتا خزمەتگوزاریی پشکنینی حەقیقەتی بە زمانی کوردیی سۆرانی، وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی شەفافیەتی هەڵبژاردن، نەبوو لە کاتی هەڵبژاردنەکان بۆ پێداچوونەوە بە ناوەرۆکەکان.

بڕیارەکەی دەستەی چاودێری

دەستەی چاودێری بڕیارەکەی مێتا ڕەتدکاتەوە کە نیشانەی لە ناوەرۆکەکە نەداوە کە دەبوو نیشانەی لەسەر بدات.

دەستە پێشنیاری ئەوە دەکات کە مێتا:

  • نیشانەی پەیوەندار لەسەر هەموو ناوەرۆکەکانی میدیا دەستکاریکراوەکان بدات، بە لەخۆگرتنی ئەو پۆستانەی دەنگە دەستکاریکراوەکەی ئەم حاڵەتەیان تێدا بەکارهێنراوە.
  • دڵنیابوونەوە لەوەی نیشانەی زانیاریبەخش بۆ میدیا دەستکاریکراوەکان لەسەر فەیسبووک، ئیستاگرام و سرێدس بەهەمان ئەو زمانەی بەکارهێنەر لەسەر پلاتفۆڕمەکە هەڵیبژاردووە، نیشان دەدرێت.

* پوختەی کەیسەکان تێڕوانینێکی گشتیمان لەبارەی کەیسەکە پێدەدەن و بەهای پێشینەییان نییە.

بڕیاری تەواوی کەیسەکە

1. وەسفکردنی کەیس و پاشخان

کەمتر لە دوو هەفتە پێش هەڵبژاردە پەڕلەمانییەکەی کوردستانی عێراق، لە ئۆکتۆبەری 2024، میدیای بەناوبانگی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، گرتەیەکی دەنگیی دوو خولەکیی لەسەر پەڕەی فەیسبووکەکەیان بڵاوکردەوە. کاپشتنی پۆستەکە بە کوردیی سۆرانی نووسیبووی دەنگەکە “گفتوگۆیەکی تۆمارکراو”ـی نێوان دوو بران، بافڵ و قوباد تاڵەبانی، کە ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن (PUK)، و دەربارەی “پلانێکی شووم” گفتوگۆ دەکەن بۆ تەزویرکردنی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2024. لە دەنگەکەدا، دوو پیاو بە ئینگلیزی قسە دەکەن (ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزیی بۆ دانراوە). یەکێکیان ئەوی تریان دڵنیا دەکاتەوە کە “لانی کەم 30 کورسی” بۆ ئەوان زامنکراوە بەڵام دەبێت “ئەو 11 کورسییەش لاببەن” کە پارتی “هەمیشە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاریهێناون.” بەپێی وتەبێژەکە، “پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی کەوتە ئەو چاڵەی هەڵیکەند.” قسەکەرەکەی دیکە هاوڕایە، جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێت وا بکەن ئەو کورسیانەیان بە مافی خۆیان هێناوە چونکە خەڵک دەزانن- بەڵام ناتوانن بیسەلمێنن - کە یەکێتی لەلایەن بەغداد و “دراوسێکانەوە” پاڵپشتی دەکرێت. پەڕەی ئەو میدیایە نزیکەی 4,000,000 شوێنکەوتووی هەیە. پۆستەکە نزیکەی 200,000 ڤیوی هەبوو وە کەمتر لە 100 جار شەیر کرابوو.

بەکارهێنەرێک هەمان ڕۆژ کە پۆست کرا، بەپێی ستانداردەکانی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵەی کۆمەڵگە، ڕاپۆرتی دا. سەرەڕای ئەوە، پێداچوونەوەی مرۆیی بۆ ڕاپۆرتەکە نەکرا و مێتا خودکارانە ڕاپۆرتەکەیی داخست، بەبێ هیچ هەنگاوێکی دیکە پۆستەکە لەسەر فەیسبووک مایەوە. سیستمی کارەکانی پێداچوونەوەی زووی مەترسیی باڵا (HERO) ناوەرۆکەکەی وەک حاڵەتی پێداچوونەوەیی زیاتر دەستنیسان کرد، ئەوەیش لەسەر بنەمای ئەگەری ئەوەی ڤیدیۆکە بەناوبانگ ببێت. کەیسەکە دواتر بەبێ پێداچوونەوەی مرۆیی داخرا، بەپێی مێتا، “بەناوبانگبوونەکە ئەوەندە زۆر نەبوو بچێتە قۆناغی پێداچوونەوە.” ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، بەکارهێنەرێکی دیکە ناوەرۆکەکەی وەک بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە ڕاپۆرت دا، بەڵام مێتا ئەم ڕاپۆرتەی دیکەیشی داخست. بەکارهێنەری دووە، تانەی لە مێتا دا کۆمپانیاکە بڕیارەکەی وەک خۆی هێشتەوە لەسەر نمرەی پۆلبەندی. دواتر بەکارهێنەرەکە تانەی لە بڕیارەکەی مێتا دا لای دەستەی چاودێری. ڕۆژێک دواتر، مێتا ئەو پۆستانەی دیکەی لەسەر فەیسبووک و ئیستاگرام بڵاوکرابوونەوە دەستنیشانکرد کە لە هەمان میدیا وەرگیرابوون، لەگەڵ پەڕەی فەیسبووکەکەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان. تیمی سیاسەتی ناوەرۆکی مێتا ئەو پۆستانەیان بۆ میدیایەکی هەواڵ نارد تا هەڵسەنگاندن بکەن و بزانن ناوەرۆکەکەی بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە یان نا، ئەوەیش بەپێی هاوبەشیی 2024. هاوبەشێکی متمانەپێکراوش هەروەها بۆچوونی خۆی دەربارەی ئاماژە سیاقییەکان خستەڕوو تا سوود بگەیەنێت بەوەی یەکلای بکەنەوە ناوەرۆکەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە یان نا. دوای ئەو ڕاوێژانە، مێتا بڕیاری دا نیشانە لەسەر هەندێک لەو پۆستانە دابنێت کە ەو دەنگەیان تێدا بوو، بەڵام خودی ناوەرۆکی ئەم کەیسە نا. نیشانەی ئەو پۆستانەی هەمان دەنگیان لەسەربوو نووسرابوو: “ئەم ناوەرۆکە ڕەنگە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت تا لە ڕاستی بچێت.” پرۆگرامی هاوبەشی متمانەپێکراو تۆڕێک ڕێکخراوی ناحکومی، ئاژانی مرۆیی و توێژەری مافی مرۆڤن لە 113 وڵاتەوە کە ڕاپۆرت لەسەر ناوەرۆکەکان دەدەن و فیدباک بە مێتا دەدەن دەربارەی سیاسەتی ناوەرۆکەکان و جێبەجێکردنیان.

دەستەکە سەرنجی ئەم دەقانە دەدات لە گەیشتین بە بڕیارەکەی.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان حیزبی سیاسیی سەرەکین لە کوردستانی عێراق. هەریەکەیان هێزی ئاسایشی خۆیان هەیە. بەربەرەکانیی ماوەدرێژ لە نێوان دوو حیزبەکە هەیە، لە ساڵی 1994 تا 1998 جەنگی ناوخۆ لە نێوانیاندا بوو. سەرئەنجام، دوو حیزبەکە ڕێکەوتنێکی ناسکی بەشکردنی دەسەڵاتەکانیان ئەنجام دا کە بەشێوەیەکی کاتی ناکۆکییەکەی نێوانیانی دامرکاندەوە. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، گرژییەکان سەریان هەڵدایەوە و ئاڵۆزتر بوون، بوو بە هۆی چەند ساڵێک دواخستنی هەڵبژاردن تا ئەوەبوو لە ئۆکتۆبەری 2024 ئەنجامدرا.

زۆربەی میدیاکانی کورستانی عێراق “ڕاستەوخۆ سەربە” دەسەڵاتە سیاسییەکانن، و پارتە سەرەکییەکان یان پارتی سەرەکی پارەیان بۆ تەرخان دەکەن. ئەمەیش بووە بە ڕاپۆرتدانی پارتیزانیی هەواڵ. ئەو پسپۆڕانەی لەلایەن دەسەکەوە ڕاوێژیان پێ کرا و ڕاپۆرتە گشتییەکانیش دەڵێن ئەو میدیایەی ئەو فایلە دەنگییەی بڵاوکردووەتەوە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەوان پارەداری دەکەن و سەربەخۆیی ڕۆژنامەوانییان نیە.

فەیسبووک سێهەم بەربڵاوترین پاتفۆڕمی بەکارهێنراوە لە عێراق. بەکارهێنانی هەڵمەتی ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لە کاتی پرۆسە سیاسییە کوردییەکان بەناوبانگە، وەک هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 2018. “میدیای سێبەر”، تۆڕێکن لە پەڕەی میدیایی لە سەربە پارتە سیاسییەکانن و کەسایەتییە سیاسییە کاریگەرەکانن، هەوڵیان دا پێش هەڵبژاردنەکەی ئۆکتۆبەری 2024 لە بەرژەوەندیی خاوەنەکانیان، کە کەسایەتییە سەرەکییەکانی دوو حیزبە سەرەکییەکەن، کاریگەری بکەنە سەر بیروڕای خەڵک.

لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆربەی کورسییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بردەوە. یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووەم بوو. مەسروور بەرزانیی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا سەرۆکی حکومەتە. قوباد تاڵەبانیی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی، کە گوایە یەکێکە لە قسەکەرانی فایلە دەنگییەکە، ئێستا جێگری سەرۆکی حکومەتە.

2.ئەو شتانەی کە بەکارهێنەر ناردوویانە

ئەو بەکارهێنەرەی ڕاپۆرتی دا لە ناوەرۆکەکە بۆ دەستەکە وتی دەنگەکەی بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە، وە لە کاتی هەڵمەتی “هەستیاری” هەڵبژاردن بڵاوکراوەتەوە و بەکارهێنراوە بۆ “زیانگەیاندن لە ناوبانگی حیزبێک.”

ئەو میدیایەی ناوەرۆکەکەی بڵاوکردەوە ئیفادەیەکی بە دەستەکە دا و وتی دەنگەکەی وەک بەشێک لە ڕووماڵی هەواڵەکان بڵاوکردووەتەوە، “بەبێ ئەوەی هیچ بۆچوون یان سەرنجێک لەسەر ناوەرۆکەکەی بدات”، بەڵکو “تەنها کەرەستەیەکی هەواڵی ناوخۆیی بووە.” ئەوان وتیان ئامانجیان بڵاوکردنەوەی هەواڵی “دروستە”. میدیاکە وتی حیزبێکی سیاسی دەنگەکەی بڵاوکردووەتەوە و “چەندین حیزبی سیاسی بەردەوام ئەو ڤیدیۆیانە بڵاودەکەنەوە.”

3. سیاسەتەکانی ناوەرۆکی مێتا و ناردنەکان

I. سیاسەتەکانی ناوەڕۆکی مێتا

ستانداردەکانی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاستی کۆمەڵگە

ستانداردەکانیزانیاریی هەڵەی کۆمەڵگەی مێتا حوکمی مامەڵەکردنی میدیای دەستکاریکراو لەسەر پلاتفۆڕمەکان دەکات. بۆ ئەو ناوەرۆکانەی پێشێلی بەشی “پۆست مەکە”ـی ستانداردەکانی کۆمەڵگا ناکەن، سیاسەتەکە جەخت لەسەر “کەمکردنەوەی بەربڵاوبوونی” یان “دروستکردنی ژینگەیەک کە دایلۆگی بەرهەمهێن بەهێز بکات” دەکات. بۆ ئەم مەبەستە، مێتا دەتوانیت نیشانەیەی زانیاریبەخش لەسەر ڕووی ناوەرۆکەکە دابنێ - یان ئەو ناوەرۆکە ڕەتبکاتەوە کە وەک ڕیکلام پێشکەش دەکرێت - کاتێک ناوەرۆکەکە وێنەیەک یان ڤیدیۆیەکی هاوشێوەی ڕاستییە، یان دەنگێکی وەک ڕاستی دروستکراوە، کە بەدیجیتاڵی دروستکراوە یان گۆڕدراوە یان “مەترسییەکی باڵا بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتیی کە گرنگیی بۆ خەڵک هەیە” دروست دەکات.

II. ئەو شتانەی مێتا ناردوویە

مێتا نیشانەی جیاوازی زانیاریبەخشی هەیە بۆ میدیا دەستکاریکاوەکان: (i) نیشانەی “زانیاریی ژیریی دەستکرد”، (ii) نیشانەی “مەترسیی باڵا” و (iii) نیشانەی “مەترسیی باڵای ژیریی دەستکرد”.

نیشانەی “زانیاریی ژیریی دەستکرد” خودکارانە دەچێتە سەر ئەو میدیایانەی مێتا لە ڕێگەی “نیشاندەرەکانی پیشەسازیی وێنەی ژیریی دەستکرد یان کاتێک خەڵک ئاشکرای دەکەن کە ناوەرۆکی بە ژیریی دەستکرد دروستکراو بەرزدەکەنەوە” دەستنیشانیان دەکات. مێتا پیشتر بە دەستەکەی وت بۆ دەستنیشانکردنی نیشاندەری وێنەی ستانداردی کۆمەڵگە، کۆمپانیاکە پشت بە ئەو “مێتاداتا دەبەستێت کە ئامرازەکانی دروستکردنی ژیریی دەستکرد دیئاخنە ناوەرۆکەکان.” سەرەڕای ئەوە، ئێستا، دۆزینەوە و دانانی خودکارانەی نیشانەی “زانیاریی ژیریی دەستکرد” شموولی ڤیدیۆ یان دەنگ ناکات. لەو حاڵەتانەدا، مێتا پشت بە بەکارهێنەران دەبەستێت کە لە کاتی بەرزکردنەوەی ناوەرۆکی بە ژیریی دەستکرد دروستکراودا ئاشکرای دەکەن.

نیشانەی “مەترسیی باڵا” شموولی ناوەرۆکی بەدیجیتاڵی دروستکراو یان دەستکاریکراو دەکات، لە کاتێکدا نیشانەی “مەترسیی باڵای ژیریی دەستکرد” شموولی ناوەرۆکی بە ژیریی دەستکرد دروستکراو دەکات، ئەوەیش بەپێی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی ناوخۆیی. هەردوو نیشانەکە شموولی وێنە، دەنگ و ڤیدیۆ دەکەن کە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بێت: (i) بەدیاریکراوی مەترسییەکی باڵای کەرەستەیی بۆ خەڵەتاندنی ڕای گشتی لەسەر بابەتێکی گرنگ بەلای خەڵکەوە دروست دەکەن؛ (ii) نیشاندەری متمانەپێکراو هەیە کە ناوەرۆکەکە بەدیجیتاڵی دروستکراوە یان دەستکاریکراوە؛ (iii) نیشانەی “مەترسیی باڵای ژیریی دەستکرد” هەروەها پێوویستی بەوەیە ناوەرۆکەکە نیشاندەری متمانەپێکراوی هەبێت کە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە یان دەستکاریکراوە. ئەو نیشانەی بە پۆستەکانەوە دەلکێنرێت بەپێی ئەوەی ئایا نیشانەی “مەترسیی باڵا” یان نیشانەی “مەترسیی باڵای ژیری دەستکرد”ـە دەگۆڕێت. نیشانەی “مەترسیی باڵا”، دەڵێت “ئەم ناوەرۆکە ڕەنگە بەدیجیتاڵیی دروستکرابێت یان دەستکاریکرابێت تا لەڕاستی بچێت”، لە کاتێکدا نیشانەی “مەترسیی باڵای ژیریی دەستکرد” دەڵێت “ئەم ناوەرۆکە بەدیجیتاڵی بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە یان دەستکاری کراوە تا لە ڕاستی بچێت” (جەختکردنەوە زیادکراوە). هەردوو نیشانەنەی “مەترسیی باڵا” بەستەرێکیان لەگەڵدایە بۆ “زیاتر بزانە،” و بەکارهێنەر ئاڕاستە دەکات بۆ ئەم بابەتە. بەپێی مێتا، کۆمپانیاکە دەتوانێت زانیاریی ووردتر بە بەکارهێنەران بدات بە دابینکردنی دوو نیشانەی جیاواز، کە چۆن ئەگەری هەیە ئەو ناوەرۆکە دەستکاری کرابێت، و شێوازی بەکارهێنراو بۆ دەستکاریکردن یان دروستکردنی میدیاکە. کاتێک کۆمپانیاکە کەمتر دڵنیایە کە ناوەرۆکەکە بەدیجیتاڵی دروستکراوە، نیشانەی “مەترسیی باڵا”ـی پێوە دەلکێنێت، بەکارهێنەران ئاگاداردەکاتەوە کە ناوەرۆکەکە ڕەنگە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت. ئەو نیشانەی بە پۆستکەوە دەلکێت بەئاسایی بە هەمان ئەو زمانە دەبێت بەکارهێنەر لەسەر پلاتفۆڕمەکە هەڵیبژاردووە، بەڵام مێتا دەڵێت نیشانەکەیان وەرنەگێڕاوە بۆ کوردی (هەرچەندە بەکارهێنەر دەتوانێت دوو زاراوەی کوردی لە پلاتفۆڕمەکە هەڵبژێرێت، بە لەخۆگرتنی کوردیی سۆرانی).

مێتا وتی دانانی نیشانەی زانیاریبەخش - چی “زانیاریی ژیریی دەستکرد” یان نیشانەکانی “مەترسیی باڵا” - نابنە هۆی کپکردنی ناوەرۆکەکە یان لابردنیان لە بەشی ڕاسپاردەکان. مێتا ڕەنگە نیشانەی “مەترسیی باڵا” بۆ ئەو بەکارهێنەرانە پیشان بداتەوە کە کرتە دەکەن بۆ شەیرکردنەوەی ناوەرۆکەکە. کاتێک بەکارهێنەران هەوڵ دەدەن وێنە یان ڤیدیۆی نیشانەلێدراوی “مەترسیی باڵا” شەیربکەنەوە لەسەر فەیسبووک،، ئیستاگرام یان سرێدس، ئاگادارییەکان پێدەدات و هۆشدارییان پێدەدات کە ناوەرۆکەکە ڕەنگە بە دیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت. سەرەڕای ئەوە، ئەمە بەردەست نیە کاتێک پۆستەکە وەک ستۆریی ئیستاگرام یان ڕیڵی فەیسبووک شەیر دەکرێت، وەک ئەوەی ئەم حاڵەتە.

دوای ئەوەی تیمە ناوخۆییەکانی مێتا سێ پۆستیان دەستنیشان کرد کە هەمان کلیپی دەنگییان تێدا بوو، پۆستەکانیان نارد بۆ میدیایەکی هەواڵی تا بزانن دەنگەکە بەدیجیتاڵی دروستکراوە یان نا. سەرەڕای ئەوە، مێتا ڕاوێژی بە هاوبەشێکی متمانەپێکراو کرد بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەسەنایەتی دەنگەکە. مێتا هەروەها ڕەچاوی فاکتەرە تایبەتەکانی بە کوردستانی عێراق کرد، وەک ماوەی کوردی نێوان ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی دەنگەکە و ڕێکەوتی هەڵبژاردنی دواتر، نەبوونی پشکنەری ڕاستیی بە زمانی کوردی لە عێراق، کۆمێنتەکان ئەوەیان پیشان دا هەندێک بەکارهێنەر وایان نەبینی کە دەنگەکە ساختەکراوە و پۆلێنکەرەکانی دیکەی ناوخۆی مێتا نموونەی دیکەی دەنگەکەیان دۆزینەوە بەناوبانگبوونی هەبوو. لەسەر بنەمای ئەو ڕەچاوکردنانە، مێتا نیشانەی “مەترسیی باڵا”ـی لەسەر ئەو پۆستانە دانا کە کۆمپانیا دەستنیشانی کردن و هەڵسەنگاندنی بۆ کردن و هەمان دەنگیان لەسەر بوو، بەڵام خودی ئەو پۆستەکە نا کە کراوە بە کەیس. کۆمپانیاکە وتی نیشانەی لەسەر هەموو ئەو پۆستانە دانەنا کە دەنگەکەیان تێدا بوو بۆ ئەوەی خۆیان لە ناوەرۆکی چەواشەکارانە بەدووربگرن کە مەرجەکانی نیشانەی تێدا نەبوو، وەک ئەو پۆستانەی دەنگەکە بەدرۆدەخەنەوە یان سەرکۆنەی دەکەن. بۆ مێتا، نیشانە دانان لەسەر هەموو حاڵەتەکانی دەنگەکە دەکرا سەر لە بەکارهێنەران بشێوێنێت.

وەک بەشێک لە هەوڵەکانی شەفافی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری 2024، مێتا بە دەستەکەی ڕاگەیاند کە گەڕانەی بەئامانجی ڕۆژانەی ئەنجامداوە بۆ وتاری دژایەتی و پێشێلکردنی دەستوەردانی دەنگدەران، و چاودێریکردنی ڕیکلامە سیاسییەکان، و چاودێریکردنی خۆکردن بە کاندیدە سیاسییەکان و هەراسانکردنیان. مێتا هەروەها وتی لە پێش و لە ماوەی هەڵبژاردنی 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، تیمێکی هەمەڕەنگی بە پسپۆڕیی زمان و کلتور دروستکراوە بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی سەر پلاتفۆڕمەکە و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئاسانکاریی گونجاو. هەر بەم شێوەیە ئەو سێ پۆستە بەناوبانگەی دیکە کە دەنگەکەیان لەسەر بوو، جگە لە خودی ناورۆکەکە خۆی، دەستنیشانکران. پۆلێنکەرێکی ئینتەرنێت ئەو سێ پۆستەی دەستنیشان کرد کە توانای بەناوبانگبوونیان هەبوو، پێکەوە زیاتر لە 1.5 ملیۆن ڤیویان هەبوو.

دەستەکە پرسیاریان کرد لەسەر: ئەو نیشانانەی مێتا لەسەر میدیای ساختەکراو دایاندەنێت؛ پرۆسەی دەستنیشانکردنی ئەو میدیایانە و کەی مێتا خودکارانە نیشانە لەسەر میدیا هاوشێوە یان چوونیەکەکان دادەنێت؛ ئایا ناوەرۆکەکە پشکنینی ڕاستیی بۆ کراوە یان نا؛ و هەوڵەکانی مێتا بۆ شەفافیەتی هەڵبژاردن لە کوردستانی عێراق. مێتا وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە.

4. سەرنجە گشتیەکان

دەستەی چاودێریی دوو سەرنجیی گشتیی پێگەیشت کە مەرجەکانی پێشکەشکردنیان تێدا بوو. یەکێک لە سەرنجەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بوو، ئەوی دیکەیان لە ناوەند و باشووری ئاسیا. بۆ خوێندنەوەی سەرنجە پێشکەشکراوەکان بە ڕەزامەندیی بڵاوکردنەوە، کرتە لێرە بکە.

پێشکەشکردنەکان دەربارەی ئەم تەوەرانە بوون: ڕەسەنایەتیی کلیپە دەنگگییەکە؛ بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی عێراق؛ و ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمەکە.

5. شیکاریی دەستەی چاودێری

دەستەکە ئەو حاڵەتەی هەڵبژارد تا چارەسەری ئەوە بکات چۆن مێتا زامنی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات لەکاتێکدا ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی میدیای ساختە لە کاتی هەڵبژاردن بکات. ئەم کەیسە دەکەوێتە پانتایی مەدەنی و هەڵبژاردنی لەپێشدانانی ستراتیژیی دەستەکە.

دەستەکە شیکردنەوەی بۆ بڕیاری لەسەر ئەم کەیسە کرد تا بزانێت چەند لەگەڵ سیاسەتی ناوەرۆک، بەها و بەرپرسیارێتییەکانی مافی مرۆڤ دێتەوە. دەستەکە هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ دەرهاویشتەکانی ئەم شێوازە بەرفراوانەی مێتا کرد لەم کەیسەدا بۆ بەڕێوەبردنی ناوەرۆک.

بەشی 5.1 پابەندبوون بە سیاسەتەکانی ناوەڕۆکی مێتا

ڕێساکانی ناوەڕۆک

ستانداردەکانی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاستی کۆمەڵگە

دەستەکە بۆی دەرکەوت ناوەرۆکی حاڵەتەکە بەپێی سیاسەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵەی مێتا، مەرجەکانی میدیای دەستکاریکراوی تێدایە. بۆیە، دەبوو نیشانەی “مەترسیی باڵا”ـی بخرایتە سەر.

پۆستەکە دەربارەی بابەتێکی گشتیی گرنگی هەرێمەکەیە، بە واتایەکی دیکە، هەڵبژاردنەکانی کوردستانی عێراق. ناوەرۆکەکە مەترسیی باڵا لە هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی، بۆ بینەرە ناوخۆیی و بیانییەکان، دروست دەکات. ئامانج لە دەنگە ئینگلیزییەکە ڕەنگە کەسایەتییە دیپلۆماتییەکان یان چاودێرانی نێودەوڵەتی بێت، ژێرنووسی کوردیی سۆرانیش بۆ دەنگدەران. ناورۆکەکە نزیکەی 200,000 ڤیوی هەبوو وە ڕێک پێش هەڵبژاردنەکان بڵاوکرابوویەوە. نیشاندەری متمانەپێکراو هەن کە ناوەرۆکەکە بەدیجیتاڵی دروستکراوە یان دەستکاری کراوە. ئەو سەرچاوانەی مێتا پشتیان پێدەبەستێت لە کاتی هەڵسەنگاندنی ڕەسەنایەتیی دەنگەکە ئەوەیان پشتڕاستکردەوە. سەرچاوەکان یەک هاوبەشی متمانەپێکراو و میدیایەکی هەواڵیی دەرەوەی کوردستانی عێراق بوون کە مێتا بۆ هەڵسەنگاندنی میدیاکە تا بزانێت بە دیجیتاڵی دروستکراوە یان دەستکاری کراوە، پشتی پێ بەستن. ئەو سەرچاوانە جەختیان کردە سەر سروشتیی نائاسایی گفتوگۆکە و ڕۆبۆتیبوونی گفتوگۆکەیە. ئەوان سەرنجی ئاماژەی تەکنیکییان دا کە نیشانی دەدات دەنگەکە بەئەگەری زۆەرەوە بەدیجیتاڵی دروستکراوە. ئاماژەکان ئەمانە بوون: دەنگی پاشخانی پچڕاو، و هەروەها هەڵسەنگاندنەکانی ئامرازەکانی دۆزەرەوەی ژیریی دەستکرد. ڕەزامەندی لەلایەن تیمی ناوخۆی مێتا وەرگیرا بۆ دانانی نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەر ئەو پۆستانەی دەنگەکەیان لەسەر بوو، نەک خودی ناوەرۆکی حاڵەتەکە. بۆیە، نیشانەی “مەترسیی باڵا”، کە نیشانی دەدات ناوەرۆکەکە ڕەنگە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت، دەبوو لەسەر خودی ناوەرۆکی حاڵەتەکەیش دابنرایە. دەستەکە ڕوونکردنەوەیەکی مێتا، کە بۆچی کۆمپانیاکە نیشانەی لەسەر هەموو ئەو ناوەرۆکانە دانەناوە کە هەمان دەنگیان لەسەرە، بە قایلکەر نازانێت. شیکردنەوەی بەڵگەکانی مێتا و دەرئەنجامەکانی دەستەکە دەربارەی دانانی نیشانە لەسەر هەموو ئەو ناوەرۆکانەی هەمان میدیای ساختەیان لەسەرە، لە شیکردنەوەی مافی مرۆڤ لەم بەشەی خوارەوە هاتوون.

5.2 پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیەکانی مێتا بەرامبەر بە مافی مرۆڤ

دەستەکە وادەبینێت بە لێکدانەوەی گونجاوی سیاسەتەکانی مێتا، دانانی نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەر ناوەرۆکەکە پێویست بوو. بەپێی شیکردنەوەیی ماددەی 19 لە پەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان (ICCPR) لە خوارەوە، دانانی نیشانە لەسەر خودی ناوەرۆکی حاڵەتەکە و هەموو نموونەکانی کە هەمان دەنگیان لەسەرە، تەبایە لەگەڵ بەرپرسیارێتییەکانی مێتا بۆ مافی مرۆڤ.

ئازادی ڕادەربڕین (مادەی 19ـی ICCPR)

ماددەی 19 لە ICCPR داوای پاراستنی بەرراوانی ڕادەربڕین دەکات، بە لەخۆگرتنی بیروڕای سیاسی (سەرنجی گشتیی ژمارە 34)، پەرەگرافەکانی 11-12). کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) دەڵێت بەهای دەربڕینی بیروڕا ئەو کاتە گرنگە کە باس لە کێشە سیاسییەکان دەکرێت (سەرنجی گشتیی ژمارە 34، پەرەگراففەکانی 11 و 13). کاتێک لە لایەن دەوڵەتێکەوە کۆتوبەند لەسەر دەربڕینی بیروڕا دەسەپێنرێت، دەبێت مەرجی ئامانجە یاسایی و شەرعییەکانی تێدا بێت، لەگەڵ پێویستیی ئەو کارە (بەندی 19، پەرەگرافی 3، ICCPR). ئەو مەرجانە زۆرجار بە “تاقیکردنەوەیی سێ بەشی” ئاماژەی پێدەدرێت. دەستەکە ئەم چوارچێوەی کارە بەکاردەهێنێت بۆ لێکدانەوە لە بەرپرسیارێتییەکانی میتا بۆ مافی مرۆڤ بەپێی بنەماکانی ڕێبەریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بازرگانی و مافی مرۆڤ، کە مێتا خۆی لە سیاسەتی مافی مرۆڤ لە دامەزراوەکان پابەند بووە پێوەی. دەستەکە ئەمە دەکات لە پەیوەندی بە هەردوو یەک بڕیار لەسەر ئەو ناوەرۆکەی کە لەژێر پێداچوونەوەیە و هەروەها چیمان پێدەڵێت دەربارەی شێوازی بەرفراوانی مێتا بۆ بەڕێوەبردنی ناوەرۆک. وەک بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئازادیی دەربڕینی بیروڕا دەڵیت، هەرچەندە “کۆمپانیاکان بەرپرسیارێتیی حکومەتەکانیان لەسەر نیە، کاریگەرییان بە شێوەیەکە دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ هەندێک جۆری پرسیار بکەن دەربارەی پاراستنی مافی دەربڕینی ئازادانی بیروڕای بەکارهێنەرانیان (A/74/486، پەرەگرافی 41).

کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە ئازادیی دەربڕینی بیروڕا بۆ ئەنجامدانی کاروباری گشتی و پیادەکردنی کاریگەریی مافی دەنگدان بایەخدارە (سەرنجی گشتیی ژمارە 34، پەرەگرافی 20، هەروەها سەرنجی گشتیی ژمارە 25 پەرەگرافەکانی 12 و 25) ببینە. لە هەمان کاتدا، چەندین بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپەکانی کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە 2024 بڵاوکردەوە کە: “لە کاتێکدا گوتاری سیاسی حەزی لە پاراستنە لەژێر یاسای نێودەوڵەتی، هەندێک جار سیاسییەکان ئازادییان خراپ بەکارهێناوە، وەک مۆڵەتیك دەستیان بۆ کردوە بۆ چاندنی گوتاری ژەهراوی و بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە، بە لەخۆگرتنی دەرئەنجامی دەنگدان و شەفافیی هەڵبژاردن. بەدیاریکراوی هەڵمەتە ڕێکخراوەکانی لەکەدارکردن و بەکارهێنانی ساختەی قووڵ لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشانەی ئاگادارکەرەوەن چونکە بوون بە ئەمرازی بەهێزی قۆرخکردنی هەڵبژاردن، بە لەخۆگرتنی بکەرە بیانییەکان کە هەوڵ دەدەن دەستوەردان لە هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە بکەن” (هەروەها ڕاپۆرتی بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، A/HRC/47/25، پەرەگرافی 18 ببینە، کە چۆن بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لە ڕێگەی سیاسییەکان و میدیای نەریتی بووە بە شتێکی باو؛ بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە لەسەر درککردن بە مافی ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕین لە ژینگەی هەڵبژاردن، A/HRC/26/30).

دەستەکە سەرنجی ئەوە دەدات فایلە دەنگییەکە لە ماوەیەکی پڕ کێبڕکێی هەڵبژاردنی هەرێمەکەدا بڵاوکرایەوە کە مێژووی هەڵبژاردنی ناڕێکی هەیە. ئەمە کاریگەریی دەنگەکە لەسەر بژاردەکانی هەڵبژاردن زیاد دەکات و زیان بە شەفافییەکی هەڵبژاردن دەگەیەنێت. وەک ڕاپۆرتی بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پیشانی دەدات، پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەدیاریکراوی کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر شەفافیەتی هەڵبژاردن هەیە (A/HRC/47/25، پەرەگرافی 16). دەستەکە دەزانێت بە ڕەچاوکردنی دۆزینەوەکانی پسپۆڕانی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی بڵاوبوونەوەی زانیاریی هەڵەی هەڵبژاردن لە سەرانسەری جیهاندا، بەرپرسیارێتییەکانی مافی مرۆڤی مێتا وا پێویست دەکات ڕێکاری پێوویست بگرێتە بەر بۆ ئەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی کەم بکاتەوە. کاتێک ڕێکارەکانی سووککردن مافی ئازادیی ڕادەربڕینی بەکارهێنەر سنووردار دەکات، دەبێت مەرجەکانی تاقیکردنەوەی سێ بەشیی تێدا بێت بەپێی ماددەی 19(3) لە ICCPR.

I. یاساییبوون (ڕوونی و دەستڕاگەیشتن بە ڕێساکان)

بنەمای یاساییبوون پێوویستی بە ئەوەیە ئەو یاسایانەی ڕادەربڕین سنووردار دەکەن ڕوون و بەردەست بن، درشتیی پێویستیی تێدا بێت بۆ ئەوەی تاکەکان بتوانن ئاکاری خۆیان بەو شێوەیە پیادە بکەن (سەرنجی گشتیی ژمارە 34، پەرەگرافی 25). هەروەها، ئەم یاسایانە “نابێت دەسەڵاتی ڕەها بە دەسەڵاتداران بدەن کە چۆن ئازادیی بیروڕا کۆتوبەند بکەن” و دەبێت “ڕێبەریی پێویست بدەن بە بەرپرسان کە دەتوانن چی جۆرە بیروڕایەک کۆتوبەند بکەن و چی ناتوانن کۆتوبەند بکەن” (Ibid). بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین وتوویەتی کاتێک لەسەرڕێوشوێنەکانی بکەرە تایبەتەکان جێبەجێ دەکرێت، یاساکان دەبێت ڕوون و دیاریکراو بن (A/HRC/38/35، پەرەگرافی 46). ئەو کەسانەی پلاتفۆڕمەکانی مێتا بەکاردەهێنن دەبێت لە یاساکان تێبگەن و دەستیان پێیان بگات و هەڵسەنگێنەرانی ناوەرۆک دەبێت ڕێبەرییەکی ڕوونیان لەبەردەست بێت بۆ چەسپاندنی یاساکان.

دەستەکە دەزانێت سیاسەتی زانیاریی ناڕاست لەسەر میدیا دەستکاریکراوەکان بەپێی پێویست ڕوونە، وەک ئەوەی شموولی ناوەرۆکی ئەم حاڵەتە دەکات. زمانی ڕوو لە ڕای گشتیی سیاسەتەکە بەڕووی بەکارهێنەران لە یاسا کارپێکراوەکان و دەرئەنجامەکانی بڵاوکردنەوەی ئەو ناورۆکانە لەسەر پلاتفۆڕمەکانی مێتا ڕوون دەکاتەوە (بە واتایەکی دیکە دانانی نیشانەی زانیاریبەخش) بەمەرجێک ناوەرۆکەکە ستانداردەکانی کۆمەڵگەی دیکە پێشێل نەکات. سەرەڕای ئەوە، مێتا دەبێت ڕەچاوی ئاوێتەکردنی زانیاریی لەسەر نیشانە جیاوازەکانی میدیای دەستکاریکراو لەسەر پەڕەیەکی ناوەندی شەفافی بکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بەئاسانی زانیارییان لەسەر وەربگرن.

II.ئامانجی ڕەوا

هەر کۆتوبەندکردنێک لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین دەبێت بەپێی یەکێک یان زیاتر لە ئامانجە ڕەواکانی ئاماژەپێکراو لە ICCPR ئەنجام بدرێت، کە پاراستنی مافی ئەوانی دیکە لەخۆدەگرێت (ماددەی 19، پەرەگرافی 3, ICCPR). لە کەیسی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی سەرۆک بایدن، دەستەکە گیشتە ئەو ئەنجامەی پاراستنی مافی بەشداریکردن لە کاروباری گشتی (ماددەی 25، ICCPR) ئامانجێکی ڕەوایە.

III.پێویستی و دادپەروەری

بەپێی ماددەی 19(3) لە ICCPR، پێویستی و دادپەروەری باس لەوە دەکات کە سنووردارکردنی ڕادەربڕین “دەبێت گونجاو بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکی پاراستنەی کە هەیەتی، دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ئەو ئامرازانەی تر ،کە بۆ گەیشتن بەو ئامانجی پاراستنە هەن، کەمترین دەستوەردانی هەبێت، هەروەها دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەرژەوەندییەی کە دەبێ بپارێزرێت”. سەرنجی گشتیی ژمارە 34، پەرەگرافی 34).

بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین وتوویەتی (A/74/486، پەرەگرافی 51) کە “کۆمپانیاکان خاوەنی ئامرازگەلن تا بە شێوەیەکی تەبا لەگەڵ مافی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ ناوەرۆکەکان بکەن، لە هەندێک ڕووەوە، مەودایەکی فراوانترین ئامرازیان لە دەوڵەتەکان هەیە.” لەم ناوەرۆکەدا، دەستەکە پێیوایە دانانی نیشانەی زانیاریبەخش لەسەر ئەو ناوەرۆکە، وەک نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەجیاتی لابردنی هەموو ناوەرۆکەکان پێکەوە، مەرجەکانی پێویستی و گونجاوی پڕدەکاتەوە. لە یەکلاکردنەوەی پێویستیی و شیاویی ئەم ڕێکارە، دەستەکە ڕەچاوی ئەم فاکتەرانەی خوارەوەی کرد: ا) ناوەرۆکەکە لە ڕێکەوتێکی نزیک لە هەڵبژاردن پۆست کراوە؛ ب) مێژووی زانیاریی هەڵە و چەواشەکردن لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو؛ پ) سروشتی دابەشبووی ژینگەی سیاسیی؛ ت) کۆنتڕۆڵی سیاسی بەسەر میدیای هەواڵ لە هەرێمەکە، بە واتایەکی دیکە، سەرچاوەکانی زانیاری؛ ج) ئەگەری ئەوەی میدیای ناو پۆستەکە دەستکاری کرابێت، وەک ئەوەی دوو هەڵسەنگاندنی سەربەخۆ ئاماژەیان پێکرد، و چ) ئەگەری ئەوەی میدیای بەدیجیتاڵیی دەستکاریکراو دەنگەران چەواشە دەکات و کاریگەرییان لەسەر دروستدەکات.

مافی دەستگەیشتن بە زانیاری و مافی دەنگدان بەسروشتیی پێکەوە گرێدراون، هەردووکیان لە ڕەگەزە دامەزرێنەر و بەهێزکەرەکانی دیموکراسین. لە بەیاننامەی هاوبەشی 2009ـی بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین، ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگیی لە نوێنەرایەتیی ئەوروپا لەسەر ئازادیی میدیا، بڕیاردەری تایبەتی ڕێکخراوی ویلایەتە ئەمریکییەکان و بڕیاردەری تایبەتی کۆمیسیۆنیی ئەفریقی لەسەر مافی مرۆڤ و گەلان لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و دەستگەیشتن بە زانیاریی، جەختیان لەوە کردەوە کە “هەرڵبژاردنی دادپەروەر و ئازاد تەنها ئەو کاتە دەکرێت کە دەنگدەر زانیاریی باشی پێدەدرێت و دەستی بە زانیاریی هەمەچەشن و پێویست دەگات.” دانانی نیشانەی زانیاریبەخش لەسەر ناوەرۆک بچووکترین ڕێکاری دەستوەردانە کە بەکارهێنەر لەوە ئاگاداردەکاتەوە کە ڕەنگە کلیپە دەنگییەکە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت، ئەوەیش ئەگەری چەواشەکردنی ڕای گشتی پێش هەڵبژاردنێکی دابەشبوو و پڕ ململانێ کەمتر دەکاتەوە. بە دانانی نیشانەی “مەترسیی باڵا”، مێتا بە بەکارهێنەران دەڵێت ناوەرۆکەکە ڕەنگە بەدیجیتاڵیی دروستکرابێت و ڕێبەرییان پێدەدات کە چۆن دەستیان بە ناوەرۆکەکە بگات بەبێ ئەوەی بڕیار لەسەر سەلماندنی ئەو زانیارییانە بدات کە ڕەنگە کاریگەریی بکەنە سەر هەڵبژاردنەکە. دەستەکە هەروەها سەرنجی ئەوەی دا ژینگەی میدیا لە کوردستانی عێراق پارتیزانییە، لە هەردوو میدیای نەریتی و لەسەر میدیا کۆمەڵایەتییەکانیش (PC-31199 ببینە، ناوەندی توێژینەوە پێشکەوتووەکان لە یاسای ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکرد). هێشتنەوەی ناوەرۆکەکە بەبێ نیشانە کاریگەرییەکی نەرێنی دەکاتە سەر توانای بەکارهێنەر تا زانیارییەکانی پێ بگات و بەشداریی لە گوتاری سیاسیی بکات لە ژینگەیەکدا کە ئازادیی ڕادەربڕین تیایدا لاوازە.

تەبای و ڕەوایی دەستوەردان لە ڕادەربڕین (بە واتایەکی دیکە نیشانە لێدان) پێویستی بەوەیە نیشانەکە بخرێتە سەر هەموو ئەو حاڵەتانەی دەنگەکەیان تێدا بەکارهێنراوە. لە کەیسی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی سەرۆک بایدن، دەستەکە ڕاسپاردەی پێشکەشکرد بۆ ئەو میدیا دەستکاریکراوانەی کە ستانداردەکانی دیکەی کۆمەڵگە پێشێل ناکەن، کۆمپانیاکە دەبێت نیشانە بخاتە سەر “هەموو نموونە هاوشێوەکانی ئەو میدیایە لەسەر پلاتفۆڕمەکە.” دەستەکە درک بە پابەندیی مێدا بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە دەکات. دانانی نیشانە لەسەر هەموو حاڵەتەکانی دەنگیی ئەم کەیسە تەبایە لەگەڵ ئەو پابەندییە. بانگەشەی مێتا لەم کەیسەدا کە خودکارانە نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەر ناوەرۆکەکە دانانێت کە دەنگەکەی لەسەرە، پێچەوانەی ئەو ڕاسپاردەیە.

لەوەیش گرنگتر، دانانی نیشانە ناوەرۆکەکە خەفە ناکات یان ڕێگریی لەوە ناکات لە بەشی پێشنیازکراوەکان بێت. سەرەڕای ئەوە، نیگەرانیی مێتا دەربارەی سەرلێشێواندنی بەکارهێنەران بە دانانی نیشانەی هەڵە لەسەر ناوەرۆکەکە کە دەنگەکە بەدرۆبخاتەوە یان سەرکۆنەی بکات، نە قایلکەرە نە بە بەڵگە پاڵپشتیکراوە. بەپێچەوانەوە، دانەنانی نیشانە لەسەر هەموو حاڵەتەکانی دەنگەکە چانسی چەواشەکاری و سەرلێشێوانی خەڵکی زیاتر دەکات. دەستەکە سەرنجی ئەوەی دا هەندێک لە بەکارهێنەران سەرنجیان لەسەر پۆستی ڕاگەیاندنەکە نووسیووە و هەستیانکردووە دەنگەکە ڕاستەقینەیە. بەپێی مێتا، کۆمپانیاکە نیشانەی لەسەر ئەو پۆستانە داوە لە ئەو میدیایانەی هەمان دەنگیان لە دەزگا ڕاگەیاندنەکە داناوە. نیشانەکردن هەندێک نەک هەموو پۆستەکانی هەمان میدیا ئەگەری سەرلێشێوان، لەوەیش خراپتر، چەواشەکاریی زیاتری هەیە. وەک ئەوەی دەستەکە سەرنجیان دا لە بڕیاری ڤیدیۆی دەستکاریکراوی سەرۆک بایدن، دانانی نیشانە لەسەر بەشێکی بچووکی ناوەرۆکەکە “ڕەنگە ئەو مانایە بگەیەنێت کە ئەو ناوەرۆکەی نیشانەی لەسەر نیە ڕەسەن و متمانەپێراوە.” دەستەکە نیگەرانە لە گوڵبژێرکردنی دانانی نیشانە لەلایەن مێتاوە پێش وادەی هەڵبژاردنێکی دابەشبوو و پڕ لە ململانێ. دەستەکە هەروەها، قایل نییە بە پێویستبوون بە دوو نیشانەی جیاوازیی “مەترسیی باڵا”، یەکێکیان نیشانەی ئەوە بێت ناوەرۆکەکە رەنگە دەستکاری کرابێت و ئەوی دیکەیان بڵێت دەستکاری کراوە. مێتا دەبێت هەڵسەنگاندن بکاتەوە ئایا یەم ئاڵۆزکردنە زیادکراوە هیچ سوودێکی هەیە یان نا.

دەستەکە هەروەها نیگەرانن لەوەی نیشانەکانی میدیای دەستکاریکراو بە کوردیی سۆرانی، کە یەکێکە لە زمانە بەکارهێنراوەکانی ناوەرۆکی ئەم حاڵەتە (بە واتایەکی دیکە ژێرنووسەکەی بە کوردیی سۆرانی کراوە) بەردەست نین. دەستەکە دەزانێت کوردیی سۆرانی یەکێکە لە زمانە بەردەستەکانی ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک. سەرەڕای ئەوە، ئەو بەکارهێنەرانەی کوردیی سۆرانییان وەک زمانی سروشتیی ئەپەکە هەڵبژاردووە، ناتوانن بەو شێوەزارە نیشانەکانی ژیریی دەستکرد، وەک “مەترسیی باڵا”، ببینن. لە چەندین بڕیاردا، دەستەکە پێشنیازی وەرگێڕانی ستانداردەکانی کۆمەڵگەی مێتا و لایەنەکانی ڕێبەریی چەسپاندنیی ناوخۆییان بۆ ئەو زمانانە کردووە بەکارهێنەرەکانی قسەیان پێدەکەن. ئەوە بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی بەکارهێنەران ئاشنای یاساکان دەبن و چەسپاندنی دروست بۆ یاساکان بکرێت (نیگەرانیی پونجابیی لەسەر RSS لە هیندستان؛ بۆتی میانمار، گێڕانەوەی وشە عەرەبییەکان ببینە). بەهەمان شێوە، ئامانج لە نیشانەی “مەترسیی باڵا” ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرە کە ناوەرۆکەکە ڕەنگە بەدیجیتاڵیی دەستکاری کرابێت. لانی کەم، بەردەستخستنی نیشانە بە زمانی خۆجێی بە ئەو زمانانەی لە ئەپەکەدا هەن، دەبێت، لانی کەم، بەشێک لە هەوڵەکانی شەفافیەتی هەڵبژاردن دروست بکات.

دەستەکە دەزانێت کێشەی ئەم حاڵەتە ڕەسەنایەتیی دەنگەکەیە، بەبێ ڕەچاوکردنی دروستیی ئەو تۆمەتانەی لەوێدا باسکراون. بە ڕەچاوکردنی ئەوەی نیشانەکردنی دەنگەکە کە ئەگەر هەیە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان دەستکاری کرابێت بەهەمان شێوە بەکارهێنەران لە دروستیی ناوەرۆکەکەی ئاگادار دەکاتەوە، دەستەکە پێیوایە جێبەجێکردنی سیاسەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لەسەر میدیا دەستکاریکراوەکان کافییە. سەرەڕای ئەوە، دەستەکە خەمی ئەوەیەتی مێتا خزمەتگوزاریی پشکنینی حەقیقەتی بە زمانی کوردیی سۆرانی، وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی شەفافیەتی هەڵبژاردن، نەبوو لە کاتی هەڵبژاردنەکان بۆ پێداچوونەوە بە ناوەرۆکەکان. ئەمە بەتایبەتی لە ژینگەیەکی دابەشکراوی سیاسیدا، کە میدیای سەربەخۆی سنوورداری تیدایە، و مێژووی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵەی بۆ دەنگدەر و هەڵمەتی چەواشەکاریی ڕێکخراو ئامادەیی هەیە.

چەسپاندن

دەستەکە نیگەرانن دەربارەی هەردوو چەسپاندنی ناتەبا و سنوورداریی سیاسەتی مێتا بۆ میدیا دەستکاریکراوەکان و پشتبەستنی کۆمپانیاکە بە لایەنە سێهەمەکان بۆ هەڵسەنگاندنی تەکنیکیی ئەو ناوەرۆکانەی ئەگەر هەیە دەستکاری کرابن. لە بڕیاری ڤیدیۆی دەستکراویکراوی سەرۆک بایدن، مێتا بە دەستەکەی وت “ئەو ڤیدیۆیانەی قسەیان تێدایە زۆرترین هێزی چەواشەکردنیان هەیە و دۆزینەوەیان ئاسانترینە.” لەو حاڵەتەدا، دەستەکە بۆ مێتای ڕوونکردەوە کە “ئەو ناوەرۆکانەی تەنها دەنگن دەکرێت ئاماژەی کەمتری ناڕەسەنایەتییان تێدا بێت و بۆیە وەک ناوەرۆکە ڤیدیۆییەکان یان زیاتر چەواشەکەرن.” لەو حاڵەتەدا، دەستەکە پێشنیازی کرد مێتا تیشک نەخاتە سەر فۆتۆگراف، یان وێنەی نەجوڵاو، دەستنیشانکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بکات بە ئامانجی لەپێشینەی. کاتێک، دێتە سەر دەستنیشانکردنی ناوەرۆکە دروستکراوەکان بە ژیریی دەستکرد یان دەستکاریکراوەکان، مێتا وتی تەنها دەتوانێت خودکارانە وێنەی جێگیر دیاری و نیشان بکات، نەک ناوەرۆکی ڤیدیۆیی یان دەنگی. لە دانانی نیشانەی “زانیاریی ژیریی دەستکرد” بۆ دەنگ و ڤیدیۆکان، کۆمپانیاکە پشت بە ئاشکراکردنی بەکارهێنەر بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد ببەستێت. بە ڕەچاوکردنی ئەوەی مێتا یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆژی و ژیریی دەستکرد لە جیهاندا، لە ڕێگەی سەرچاوەکانی و بەکارهێنانی بەرفراوانی پلاتفۆڕمەکانی مێتا، دەستەکە جەخت لەوە دەکاتەوە مێتا دەبێت وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای دەستنیشانکردن و نیشانەکردنی ڤیدیۆ و دەنگی دەستکاریکراو بە شێوەیەکی فراوان بکات بە ئامانجی لەپێشینەی. هەروەها، بۆ ناوەرۆکەکە کە کۆمپانیاکە پێشتر دەستنیشانی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد کە ئەگەری هەبوو دەستکاری کرابێت و کە “بەدیاریکراوی کەرەستەیەکی مەترسیی باڵایە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتیی لەسەر بابەتێکی گرنگ بۆ خەڵک،” شکستی پێدا بۆ خستنەکاری ئامرازگەل تا خودکارانە نیشانە لەو ناوەرۆکانە بدات کە هەمان میدیای دەستکاریکراویان تێدایە نادادپەروە و ناڕەوایە.

لەکۆتاییدا، مێتا دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکاتەوە دەکرێت لە ناوخۆی خۆیدا پسپۆڕیی هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی ئایا ناوەرۆکێک دەستکاریکراوە یان نا. بۆ دەستەکە ڕوون نیە بۆچی کۆمپانیاکە بەم سەرچاوە و شارەزاییە تەکنیکییانەی هەیەتی، پشت بە سەرچاوەی دەرەکیی وەک دەزگای میدیایی یان هاوبەشی متمانەپێکراو دەبەستێت بۆ دەستنیشانکردنی میدیایەک کە ئەگەری هەیە لە دۆخێکی مەترسیی باڵادا دەستکاری کرابێت.

6. بڕیارەکەی دەستەی چاودێری

دەستەی چاودێری بڕیارەکەی مێتا ڕەتدکاتەوە کە نیشانەی لە ناوەرۆکەکە نەداوە کە دەبوو نیشانەی لەسەر بدات.

7. ڕاسپاردەکان

چەسپاندن

1. بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی نیشانەکانی “مەترسیی باڵا” بەتەبایی لەسەر هەموو ناوەرۆکە دەستکاریکراوە هاوشێوە یان لەیەکچووەکان دادەنرێت، مێتا دەبێت نیشانەی پەیوەندیدار لەسەر هەمان میدیای دەستکاریکراو لەسەر پلاتفۆڕمەکانی دابنێت، بە لەخۆگرتنی هەموو ئەو بۆستانەی دەنگە دەستکاریکراوەکەی ئەم حاڵەتەیان تێدایە.

دەستەکە ڕەچاوی ئەوە دەکات ئەم ڕاسپاردانە جێبەجێکرابن کاتێک مێتا پرۆسەیەکی ڕوون بۆ دەستنیشانکردن و دانانی تەبای نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەر هەموو حاڵەتەکانی میدیا دەستکاریکراوەکان لەسەر هەموو پلاتفۆڕمەکان بە دەستەکە دەدات.

2. وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ شەفافیی هەڵبژاردن و بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەکارهێنەران لە میدیا دەستکاریکراوەکانی سەر پلاتفۆڕمەکانی مێتا ئاگاداردەکرێنەوە پێش هەڵبژاردن، مێتا دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی نیشانەی زانیاریبەخش بۆ میدیا دەستکاریکراوەکان لەسەر فەیسبووک، ئیستاگرام و سرێدس بەهەمان ئەو زمانەی بەکارهێنەر لەسەر پلاتفۆڕمەکە هەڵیبژاردووە، نیشان دەدرێت.

دەستەکە ڕەچاوی ئەوە دەکات ئەم ڕاسپاردانە جێبەجێکرابن کاتێک مێتا زانیاریی، لە ناوەندی شەفافی، دەربارەی ئەو زمانانەی کە پاڵپشتیی نیشانەکانی میدیای دەستکراوکراو بۆ بەکارهێنەرەکانی پلاتفۆڕمەکانی دەدات.

*تێبینیی ڕێکاری :

  • بڕیارەکانی دەستەی چاودێری لەلایەن پانێڵێكی پێنج ئەندامیەوە ئامادەدەکرێن و بە زۆرینەی دەنگی تەواوی دەستە پەسەند دەکرێن. بڕیارەکانی دەستەی چاودێری هەمیشە نوێنەرایەتیی بۆچوونی هەموو ئەندامان ناکات.
  • بەپێی ئەم دەستوورە، دەستەی چاودێریی ڕەنگە پێداچوونەوە بە تانەی بەکارهێنەران بگات کە ناوەرۆکەکانیان لەلایەن مێتاوە لابراون، تانەی ئەو بەکارهێنەرانەی کە ڕاپۆرتیان لە ناوەرۆکێک داوە مێتا لاینەبردووە، و ئەو بڕیارانەی پێدا دەگەڕێتەوە بۆیان (ماددەی 2ـی دەستوور، بڕگەی 1) دەستەکە دەسەڵاتی پابەندکەری هەیە بۆ هێشتنەوە یان ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی مێتا دەربارەی ناوەرۆکەکان (ماددەی 3ـی دەستوور، بڕگەی 5؛ ماددەی 4ـی دەستوور). دەستەکە دەتوانێت ڕاسپاردەی ناپابەندکەر دەربکات کە مێتا دەبێت وەڵامیان بداتەوە (ماددەی 3ـی دەستوور بەشی 3؛ بڕگەی 4؛. ماددەی 4). لەو شوێنانەی کە مێتا پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی پێشنیارەکان، دەستەی چاودێری سەرپەرشتیی جێبەجێکردنیان دەکات.
  • بۆ گەیشتن بە بڕیاری ئەم کەیسە، بەناوی دەستەی چاودێریەوە ڕاسپێردرا کە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکرێت. دەستەی چاودێری لەلایەن کۆمپانیای Duco Advisorsەوە هاوکاری کرا کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییە کە تەرکیزی لەسەر تەداخولی نێوان بابەتەکانی جیۆپۆلیتیک، متمانە و سەلامەتی و تەکنەلۆژیایە.
  • شارەزایی زمانەوانی لەلایەن کۆمپانیای Lionbridge Technologies, LLC دابینکراوە، کە پسپۆڕەکانی زیاتر لە 350 زمان دەزانن و لە زیاتر لە 5000 شاری جیهانەوە لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە کاردەکەن.

मामले के निर्णयों और नीति सलाहकार राय पर लौटें